دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سکرتێری جێبەجێکاری سیکا ئێران

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران و کایرات ساریبای سکرتێری جێبەجێکاری سیکا لە تاجیکستان دیداریان کرد.

بە پێی هەواڵێکی "سپۆتنیک"، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ناسراو بە دڵی ئاسیا لە تاجیکستان، ئەمڕۆ دووشەمە ٢٩ی ئادار لەگەڵ کایرات ساریبای، سکرتێری جێبەجێکاری سیکا (کۆنفڕانسی هاوکاری و کارە مەتمانەسازەکانی ئاسیا) دیداری کرد.

لەو دیدارەدا، سکرتێری جێبەجێکاری سیکا وێرای پێزانین بۆ بەشداری و هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو چالاکیانەی سیکا لە ناوچەدا ئەنجامیان دەدا، بەرنامەکانی داهاتووی سیکا و لەوانە پلانداڕێژی بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک بە بەشداری وەزیرانی وڵاتانی ئەندام و کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی سیکای ڕوون کردەوە.

زەریفیش لەو دیدارەدا وێرای ئاماژە کردن بەوەی کە سەردەمی تاک جەمسەری و هه‌ژموونى ڕۆژاوا لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا بەسەر چووە، جەختی لە گرنگی ئاسیا و وڵاتانی ناوچە لە هاوکێشەکانی ئێستای جیهان کردەوە.

هەروەها وێرای دەربڕینی پشتیوانی وڵاتەکەی لە بەهێزبوونی سیکا و پەرەسەندنی هاوکارییەکانی وڵاتانی ئەندام، سپاسی ڕۆڵگیڕانی کازاخستانی کرد لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ئێران و هەروەها گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕەوتی ئاشتی لە سووریا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئاستانەدا وەک تاقە هەوڵی کاریگەر لە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین