سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بڕیارەکەى دادگاى پاریس مافی دەستووریی هەرێمی لە دۆسیەی نەوتدا سەلماندووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى نیسانى/2023) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی فیرقەکانی (یەک) و (دوو)ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە وتارێکی پێشکەش کرد و گوتى، دوای لێکەوتەکانی بڕیاری دەستەی نێوبژیوانی لە پاریس دەربارەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێمانوایە ئەو بڕیارە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ کێشەی نەوت دابنێن.
سەرۆک نێچیرڤان جەختى لە مافى کورد کردەوە و ڕاشیگەیاند، بڕیارەکە مافی دەستووریی هەرێمی کوردستانی لە دۆسیەی نەوتدا سەلماندووە، بۆیە ئێستا هەموومان دەتوانین باشتر بگەیەنە چارەسەرێک کە هەمووان تێیدا براوە بن.
لە گوتارى رێوڕەسمەکەدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتیشى، دوای پەسەندکردنی دەستوور، ئێمە بەردەوام داوای دەرچوونی یاسای نەوت و گازمان کردووە، چونکە تەنیا ئەو یاسایە دەتوانێت ماددەی 112ـی دەستوور بە باشی رێکبخات.
هەر پەیوەست دۆسیەى نەوت و سەردانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا ڕاگەیاند، باشترین چارەسەر، چارەسەرى ناوخۆیى عێراقیانە، گەشبینم کە بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتى عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment