پلانی نوێی ئەمریکا بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکرێت ئێران

نوچەنێت:

ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس پلانی ئەمریکا بۆ هاوبەشە ئەوروپی و ئیسرائیلییەکان بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی کاتی لەگەڵ ئێران خستنەڕوو، کە بڕیارە ئێران بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بوەستێنێت و لە بەرامبەریشدا بەشێک لە سزاکان رادەگیرێن.

بە گوێرەی ئەکسیۆس، حکومەتی جۆ بایدن لە چەند هەفتەی رابردوودا پلانێکی پێشکەش بە هاوبەشە ئەوروپی و ئیسرائیلییەکانی کردووە، بەپێی ئەو پلانە "ئێران بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی رادەگرێت و لە بەرانبەردا بەشێک لە سزاکان رادەگیرێت.

ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، دە بەرپرسی ئیسرائیلی و دیپلۆماتکاری ڕۆژئاوایی و شارەزایانی ئەمریکی بوونی پلانێکی لەو شێوەیەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کە رێکارە نوێیەکەی ئەمریکا بۆ نیگەرانی ئەو وڵاتە، لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی ئاکسیۆس و بە گێڕانەوە لە دە سەرچاوەی هەواڵ، ئیدارەی بایدن لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەستیکردووە بە تاوتوێکردنی پلانە نوێیەکەی و لە مانگی شوباتدا ئیسرائیل و سێ وڵاتی ئەوروپی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیای ئاگادارکردووەتەوە.

چوار سەرچاوەی ئیسرائیلی رایانگەیاندووە، لە پلانی ئیدارەی بایدندا هاتووە: ئەگەر پیتاندنی60% رابگیرێت، لە بەرامبەردا بەشێک لە سزاکانیش رادەگیرێت.

ئەم پلانە هاوشێوەی پلانی جەیک سالیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی و ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، لە ساڵی 2013دایە.

لەو پلانەدا رێککەوتنی کاتی سەرەتایی بۆ ماوەی شەش مانگ بوو و چەند جارێک درێژکرایەوە تا لە مانگی تەمموزی 2015 رێککەوتنێکی ئەتۆمی تەواو ئەنجامدرا.

ئاکسیۆس نووسیویەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تا ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارەی لەو پێوەندییەدا نەداوەتەوە.

 

DWسەرچاوە: 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین