35 نووسەری بەناوبانگ كتێبی کولتوور

نوچه‌نێت

بە بۆنەی لە 88 مین ساڵیادی لە دایكبوونی هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەبی "فەیرۆز" 35 نووسەر و رۆشنبیری بەناوبانگی عەرەبی كتێبێك بە ناوی "نیشتیمانێك ناوی فەیرۆزە" بڵاودەكەنەوە و هەر یەكەیان لە تێڕوانین و رەهەندێكەوە سەیری خودی فەیرۆز و هونەرەكەی دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە چواری نیسانی 2023  رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویكردووەتەوە، كتێبێكی نوێ لەسەر فەیرۆز و هونەرەكەی نووسراوە، 35 نووسەر و رۆشنییری عەرەبی تێیدا بەشدارن و هەر یەكەیان بەگوێرەی تێڕوانین و پسپۆڕی و شارەزایی خۆی لەسەر هونەری فەیرۆزی نووسیوە. ئەم بەرهەمە لەلایەن دامەزراوەی فكری عەرەبی بڵاودەكرێتەوە و بە بۆنەی 88 مین ساڵیادی لەدایكبوونی فەیرۆز ئامادە كراوە.كتێبەكە لە 350 لاپەڕەی گەورە پێكهاتووە.

فەیرۆز ناوی راستەقینەی نوهادە و لە ساڵی 1935 لە لبنان لە دایكبووە و یەكەمجار لەلایەن حەلیم رۆمی هونەرمەند هاندراوە و دەستی بەكاری هونەری كردووە و داوتر رێككەوتی برایانی رەحبانی دەكات و دواتر لەگەڵ زیاد رەحبانی كوڕی خۆی بەردەوام دەبێت.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین