رۆیتەرز: چەند كاتژمێرێكی تر هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە
نوچهنێت
حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی لەسەر هەناردنی نەوت رێككەوتن، رێككەوتنەكەیش بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵی راگەیێندرا. سەرچاوەیەكی عێراقیش دەڵێ، "لە چەند كاتژمێری داهاتوو هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە چواری نیسانی 2023 مەسرور بارزانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدای كرد و لەوێ لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك حكومەتی عێراق كۆبوونەوە و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایان لەسەر هەناردەكردنی نەوت واژۆ كرد، هەر چەندە تائێستا تەواوی رێككەوتنەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەك بە رۆیتەرزی راگەیاندووە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە.
سەرچاوەكەی حكومەتی عێراق دەڵێ، "عێراق بە فەرمی داوای لە توركیا كردووە هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییە نەوتییەكان بۆ بەندەری جیهانی توركی دەستپێبكاتەوە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا نەوت رەوانە دەكرێت.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment