عەبادی سوننەكان تووڕە دەكات
نوچهنێت
شەوی رابردوو سێی نیسانی 2023 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی دیجلە گومان لە دۆسیەی بێ سەروشوێنەكانی سوننە دەكات و پێیوایە كەسی سوننە لەلایەن میلیشیاكانی شیعەوە نەڕفێندراون، بەڵكو لەوانەیە بابەتەكە بەم شێوەیە بێت، "ئەو كەسانەی ونن لە ریزەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بن و لەشەڕەكانی داعشەوە كوژرا بن"
حەیدەر عەبادی پێیوایە ئەگەر بابەتەكە بەم شێوەیە نەبێت ئەوا دەبێت پرسیاری ئەوە بكرێت : ئەی كوا داعشە عێراقییەكان؟ بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئەم لێدوانەی حەیدەر عەبادی سوننەكانی تووڕە كردووە، بە تایبەتی هاوپەیمانی تەقەدوم كە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات. كەچی ئەوەی جێی سەرنج بێت عەبادی ئەو دیمانەیەی لە كەناڵی دیجلە كردووە، كە كەناڵی پارتی "حەلە"، ئەمەیش پارتێكی سیاسی سوننەیە جەمال كەربوولی سەرۆكایەتی دەكات و ناوەندی چالاكییەكانی شاری ئەنبارە.
سوننەكان دەڵێن لەنێوان ساڵانی 2014 تا 2018 بە هەزاران رۆڵەیان لەلایەن هێزە میلیشیاكانی شیعەوە بردراون و تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment