لاهور شێخ جەنگى: ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستانە کوردستانی

نوچەنێت:

لاهور شێخ جەنگى پێشوازى لە ڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا دەکات لەسەر فرۆشتنى نەوتى هەرێم، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانى هەرێم و عێراق دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى نیسان/2023) لاهور شێخ جەنگى، دواى واژۆکردنى ڕێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردە و دەڵێت،  "بە گەرمی پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەکەم لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا، دەڵێت، "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەم، دەستخۆشی لە بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەم کە بڕیارە دروستەکەیاندا، بۆیە پێویستە هەمووان دەستخۆشی لە هەموو کارێکی باش بکەین."

لاهور شێخ جەنگى دووپاتى دەکاتەوە، "ئەم رێککەوتنە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە و گرنگی خۆی هەیە و دەبێتە بەردی بناغەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستوردا، داهاتی نەوت زیاتر دەبێت، شەرعیەتی یاسایی فرۆشتنی نەوت زیاتر دەکات، کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە بێ هیچ ترس و دڵەراوکێییەک دەتوانن بەشداربن لە پرۆسەی دەرهێنانی نەوت لە کوردستان، هەرچەندە رێککەوتنەکە کاتییە، بەڵام دەبێتە بنەمایەکی گرنگ بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی، هیوادارم هەردوولا بە بایەخەوە ناوەرۆکی رێککەوتنەکە جێبەجێبکەن و پێوەی پابەندبن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین