ئەنجوومەنى وەزیران بەرزیى نرخى کاڵاکان لە بازاڕ تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى ئاسایی هەفتانەى پرسى گرانى بازاڕ و بەرزى نرخى کاڵاکان تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى نیسان/2023) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا دەخرێتە ڕوو."

هەروەها لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیران، "بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی تاووتوێکردن و پەسەندکردنی."

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "بابەتی بەرزیی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ، وێڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین