خامنەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ژنانی ناڕازی دوایین بۆچوونی خۆی دەخاتەڕوو ئێران

نوچەنێت:

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان بەهۆی رەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ، وێڕای بەرگریکردن لە جێبەجێکردنی حیجابی زۆرەملێ، جەختی لەوەکردەوە، کە "حیجاب سنووردارکردنێکی شەرعی و یاساییە" و "لابردنی حیجابیش لە شەریعەتدا حەرامە و هەروەها لە رووی سیاسیشەوە قەدەغەیە.

رۆژی سێشەممە (چوارى نیسانى/2023)، خامنەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ "سەرۆکی هێزەکان، بەرپرسانی ئەو سیستەمە، کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی باڵای دامودەزگا جۆراوجۆرەکان و نوێنەرانی ئەنجوومەنی نوێنەران"، جەختی لە جێبەجێکردنی حیجابی زۆرەملێ لە ئێران کردەوە و راگەیاند: «لە بابەتی جل و بەرگ، حیجاب سنووردارکردنێکی شەرعی یاساییە. سنووردارکردنی حکومەتی نییە؛ یاسایی و شەرعییە. هەڵگرتنی حیجاب لە شەریعەتدا حەرامە، لە رووی سیاسییەوە قەدەغەیە. هەم حەرامی شەریعەتە و هەم حەرامی سیاسی».

رێبەری کۆماری ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی گوتارەیدا دەڵێت، «دەستی سیخوڕەکانی دوژمن، دەزگاکانی سیخوڕی دوژمنی لە پشت لادانی حیجابی ژنانی ئێران ناو برد و دەڵێت، کە ژنان "ئەگەر بزانن ئەو کارە ناکەن».

خامنەیی هەروەها گوتی "هەموو کەس پێویستە تێبینی ئەوە بکات, کە دوژمن بە بەرنامە و پلانێکەوە هاتە ناو ئەم کارەوە، ئێمەش دەبێ بە بەرنامە و پلانێکەوە رووبەڕوویان ببینەوە؛ بەبێ پلان، نابێت کاری ناڕێک و پێک بکرێت. بە پلان، بەرپرسان بەرنامەیان هەبێت و هەیانە و دەبێت ئەم کارە پەیڕەو بکرێت“.

سەرچاوە: ئیندەپێندنت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین