ئێران رێککەوتنی ئێکاتی رەتدەکاتەوە ئێران

نوچەنێت:

بەرپرسێکی ئێرانی دەڵێت، کە تاران بە هیچ جۆرە "رێککەوتنی ئەتۆمی کاتی" رازی نابێت و دەشڵێت "تا سێ مانگی دیکە رێککەوتن نەکرێت، دواتر گەیشتن بە رێککەوتن ئەستەم دەبێت". 

ئەم بەرپرسەی ئێران، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، دوێنی رۆژی چوارشەممە (5)ی نیسان،بە ئەلمۆنیتۆری راگەیاندووە: ئێران ئامادە نییە هیچ رێککەوتنێکی کاتی ئەتۆمی قبوڵ بکات.

هەرچەندە پێشتر ئیدارەی بایدن رایگەیاندبوو، کە "بەرجام" لە بەرنامەی کاری ئەمریکادا نییە، بەڵام ماڵپەڕی ئەمریکی ئەکسیۆس رۆژی دووشەممە لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، کە ئیدارەی بایدن پلانێکی بۆ هاوپەیمانەکانی باس کردووە، کە پێشنیاری بە ئێرانی کردووە، کە بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی رابگرێت، تاکو واشنتۆن بەشێک لە سزاکانی بۆ سەر ئێران لە بەرامبەردا هەڵپەسێرێت.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژە پێکراوە، ئەم پێشنیازە تەنیا بە "ئەنجامی گفتوگۆی ناوەندە بیرمەندەکان" ناوبردووە و رایگەیاندووە، کە پێشتر پێشنیاری هاوشێوە لە پێوەندی لەگەڵ تاراندا کراوە.

دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی «بەرجام»، بە ئامانجی گەڕانەوەی ئێران و ئەمریکا بۆ ئەم رێککەوتنە، لە هاوینی ساڵی رابردووەوە راگیراوە. ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردبوو، کە لە دەرەوەی یاسای بەرجام داواکاری پێشکەش دەکات.

ئەم بەرپرسە ئێرانییە، لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئەگەر لە ماوەی "دوو بۆ سێ مانگی داهاتوو"دا رێککەوتنێک نەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزییەکانی ئێستا، گەیشتن بە رێککەوتنێک ئەستەمە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین