عێراق داوایەك لە توركیا دەكات
نوچهنێت
لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق داوا لە توركیا دەكات هێرشەكانی بۆ سەر خاكی عێراق رابگرێت و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقیش بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی دوێنێی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگاتە شارەكە.
ئەمڕۆ شەممە هەشتی نیسانی 2023 لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە راگەیێندراوێكدا گوتی، "توركیا پاساوی یاسایی نییە لە بەردەوامبوونی بۆ ترساندنی خەڵكی سڤیل لە عێراق بە بیانووی بوونی هێزی نەیار لەسەر خاكی عێراق، داوا لە حكومەتی توركیا دەكەین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و بە فەرمی داوای لێبوردن بكات".
هاوكات قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی، بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی دوێنێ.
دوێنێ بە درۆن هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی و بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، توركیا بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار دەكرێت.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment