دوای دانەوەی قەرزەكان كوێت و عێراق لەبارەی سنوورەكان كۆدەبنەوە
نوچهنێت
میدیاكانی كوێت ئاشكرایان كردووە، عێراق و كوێت دەست بە دانوستاندن دەكەن بۆ كێشانی سنووری وشكانی نێوانیان، لە دانوستاندنەكانیش پشت بە نەخشەیەكی بەریتانی دەبەستن.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی نیسانی 2023 چەند میدیایەكی كوێتی ئاشكریان كردووە لە حەوتی مانگی داهاتوو "ئایار" شاندی كوێتی و عێراقی كۆدەبنەوە بۆ كێشانەوەی سنووری نێوان عێراق و كوێت. بەگوێرەی زانیارییەكان لەم دانوستاندنەدا پشت بە نەخشەیەكی بەریتانی دەبەسترێت.
دووپات لەسەر ئەوەیش كراوەتەوە، ئەم دانوستاندنە ماوەیەكی زۆر دەخایەنێ، بۆیە پێویستی بە ویستێكی سیاسی بەهێز هەیە.
لە مانگی ئابی 1990 عێراق كوێتی داگیركرد، لە ماوەی رابردوو عێراق بڕی ئەو پارەیەی تەواو كرد كە وەك قەرەبووكردنەوەی داگیركارییەكە بە كوێتی دەدا. میدیاكانی كوێت باس لەوە دەكەن لە ساڵی 1993 نەتەوە یەكگرتووەكان نەخشەیەكی بۆ سنووری عێراق و كوێت كێشا بوو، بەڵام تەواو نەكرا بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment