مالیكی گومانی لە سوودانی هەیە
نوچهنێت
رۆژنامەی مەدای عێراقی دەڵێ، نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای گومانی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەیە، لەوەی بودجەی گشتی سێ ساڵە بۆ بەرژوەندی سیاسی خۆی بەكاربهێێ بۆیە مەرجی بۆ دەنگدان لەسەر بودجەكە هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی نیسانی 2023 رۆژنامەی مەدای عێراقی لە چەند سەرچاوەیەكی سیاسییەوە ئاشكرای كردووە، نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە شێوازی پێشكەشكردنی بودجەی گشتی عێراق رازی نییە، بۆیە پێشبینی دەكرێت مەرجی هەبێت، چونكە لەوە دەترسێ بودجەكە بۆ بەرژوەندی سیاسی خۆی بەكاربهێنێ.
لە راپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە ئەگەر بودجەی سێ ساڵی پەسەند بكرێت، حكومەت دەتوانێ قەرز بكات و جیا لەمەیش لەژێر فشاری پەرلەمان بۆ ماوەی سێ ساڵ دوور دەكەوێتەوە، بۆیە مەرجی دەوڵەتی یاسا ئەوەیە لە كۆتایی هەر ساڵێك سەرۆك وەزیران بچێتە پەرلەمان و هەمواركردنەوە بۆ یاسای بودجە بكات.
پێشتر حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 پێشكەش بە پەرلەمانی عێراق كردووە و تا ئێستا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment