رویتەرز: ئێران لەکاتی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ سووریا چەک و تەقەمەنی گواستووەتەوە ئێران

نوچەنێت:

حکومەتی ئێران ئەو فڕۆکانەی کە بڕیار بوو لە کاتی بوومەلەرزەکەی سوریا یارمەتی خەڵکی ئەم وڵاتە بگەیەنن، وەک ئامرازێک بۆ ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ هاوپەیمانی ستراتیژی خۆی بەشار ئەسەد و بەهێزکردنی هێزەکانی لەم وڵاتەدا بەکارهێناوە.

بە پێی راپۆرتی رۆیتەرز، نۆ سەرچاوەی سووری، ئێرانی، ئیسرائیلی ورۆژئاوایی، بە ئەم ئاژانسە هەواڵییەیان راگەیاندووە، کە ئامانجی کۆماری ئیسلامی لە ناردنی چەک بۆ زیادکردنی هێزی بەرگریی خۆی لە دژی ئیسرائیل لە خاکی سووریا و بەهێزکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆمار لە ئەو وڵاتە بووە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای بوومەلەرزەکەی (6ی شوبات) باکوری سوریا و تورکیا، سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئێرانەوە لە فڕۆکەخانەکانی حەلەب، دیمەشق و لازقییە لە سوریا نیشتوونەتەوە و ئەم پرۆسەیەش بۆ ماوەی حەوت هەفتە بەردەوام بووە.

هەر لەو پێوەندییەدا، سەرچاوەیەکی هەواڵگریی رۆژئاوایی بە ئاماژەدان بەم گەشتانە، دەڵێت: پێمان وایە کە هێزی سەربازی ئێران، بڕێکی زۆر تەقەمەنی گواستووەتەوە. توانیان بەشێک لەو تەقەمەنیانە بگۆڕن کە لە هێرشەکانی پێشووی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیلدا لەدەستیان داوە.

بە پشتبەستن بە لێدوانی سەرچاوەیەکی ناوچەیی و پشتڕاستکردنەوەی دوو سەرچاوەی رۆژئاوایی، تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای نیشتنەوەی دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئێرانی "بە بیانووی هاوکارییەوە، چەکیان هەڵگرتبوو"، لەلایەن ئیسرائیلەوە باندی فڕۆکەخانەی حەلەب هێرشی کرایە سەر.

لە ئەگەری روودانی کارەساتی مرۆیی، فڕۆکەکانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانن مۆڵەتی نیشتنەوە لە دەسەڵاتی ناوخۆیی وڵاتانی گەمارۆ دراو وەربگرن. لەبەر ئەوەی کاڵا مرۆییەکان لە سزاکان بێبەرین. هەر لەو پێوەندییەدا بەرپرسانی سووریا رێگەیان داوە گەشتە راستەوخۆکانی رووسیا و ئێران داوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین