ئەمریکا لەبارەی ئێرانەوە دڵنیایی دەداتە سعوودیە ئێران

نوچەنێت:

کۆشکی سپی دەڵێت، جەیک سالیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە، سەبارەت بە ئێران و ئەو هەنگاوانەی کە دەگیرێنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی یەمەن قسەی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/نیسان/2023) کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت، سالیڤان و بن سەلمان شازادەی جێنشینی شای سعوودیە، جەختیان لە گرنگی پاراستنی رێگری کردن لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران و شوێنەکانی دیکە کردەوە. هەروەها سالیڤان دڵنیایی لە پابەندبوونی جۆ بایدن دا لەوەی، کە ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە ئێران و سعودیە لەم دواییانەدا رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان بە نێوەندگیری چین.

ماوەیەکی کەم لەمەوبەر کابینەی عەرەبستان بە پێشنیاری پەیوەست بوون بە رێکخراوی هاوکاری شەنگەهای رازی بوو، ریاز سەرەڕای نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەمریکا هەوڵدەدات پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەن لەگەڵ چین دروست بکات.

سەرچاوە: بی بی سی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین