عێراق لە دەرەوەی لیستی قەرزارەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتییە ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی 19 وڵاتی وەك گەورەترین قەرزار دەستنیشان دەكات، كە قەرزی گەورەیان لە سندوقەكە كردووە، ئەرجەنتینیش بە قەرزری زیاتر لە 33 ملیار دۆلار بە پلەی دووەم دێت و عێراقیش لە لیستەكە نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی نیسانی 2023 ماڵپەڕی سۆمەریە نیوزی عێراقی لیستی ئەو قەرزارانەی بڵاوكردووەتەوە، كە لە لایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاوكراوەتەوە. لە لیستەكەدا 94 لیست هاتووە. بڕی ئەو قەرزەی كە لە یەن وڵاتانە 114 ملیار و 200 ملیۆن دینارە.

ئەرجەنتین زیاتر لە 33 ملیار دۆلار قەرزە و بە پلەی یەكەم دێت، بە دوای ئەو میسر دێت كە 13 ملیار و 419 ملیۆن دینار قەرزار، ئۆكرانیا بە قەرزی نۆ ملیار بە پلەی سێیەم دێت. كۆی ئەو 19 وڵاتەی كە لە لیستەكە هاتوون و لە سەرووی ملیارێك دۆلار قەرزارن بریتین: لە ئۆكرانیا، ئیكوادۆر، پاكستان، كۆلۆمبیا، ئەنگۆلا، باشووری ئەفریقیا، نیجیریا، كینیا، كۆتدیڤوار، مەغریب، توونس، ئوردن، غانا، كۆنگۆی دیموكراتی، بەنگلادیش، سیرلانكا، كامیرۆن.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەو قەرزانە ئەوانەن كە هێشتا وادەی دانەوەیان نەهاتووە، عێراقیش لەو لیستەدا نییە. 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە كورتكراوەی IMF دەناسرێت رێكخراوێكی دارایی نێودەوڵەتییە و 190 وڵات تێیدا ئەندامن و لە ساڵی 1944 دامەزراوە، بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمی خۆی سندوقەكە سێ‌ ئامانجی سەرەكی هەیە كە ئەمانەن: بەهێزكردنی هاریكاری نێودەوڵەتی دراو، هاندان بۆ فراوانكردنی بازرگانی وگەشەی ئابووری، دوورخستنەوەی ئەو سیاسەتانەی كە بەربەستن لەبەردەم خۆشگوزەرانی. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین