د. دەشتی دزەیی: تەنها دکتۆر بڕیار دەدات ئەو نەخۆشانە کێن کە نابێ بەڕۆژوو بن تەندرووستی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

پسپۆڕێکى نەخۆشییەکانى هەناو لە هەولێر، سەبارەت بە کاریگەریى بەڕۆژووبوون لەسەر تەندروستى مرۆڤ و ئەو کەسانەى نەخۆشن، ئاماژە بەوەدەکات،تەنها ئەو کەسانە دەتوانن بەڕۆژوو نەبن، کە دکتۆر ڕێنمایی کردوون.

ئەمڕۆ  شەممە (15/ نیسان/2023) د. دەشتی دزەیی، پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو، لە لێدوانێکی تایبەت دەربارەی کەسی نەخۆش چۆن دەتوانێت بەرۆژ ببێت، بۆ نوچەنێت گوتی، "هەندێک نەخۆش هەیە ئێمە خۆمان پێیان دەڵێین نابێت بەڕۆژووبن، بەڵام ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەی بەردەوامیان هەیە، ئەوانەی دەرزی ئەنسۆلین بەکار دەهێنن، ئەوانەی شەکریان دێتە خوارەوە، یان تووشبووى شێرپەنجە، ئەوانە ئێمە خۆمان پێیان دەڵێین نابێت بەڕۆژووبن، دەتوانن لەجیاتی سەرفترە بدەن."

هەروەها ئەو دکتۆرە دەربارەى ئەوانەى بەبێ هۆ بەڕۆژوو نابن دەڵێت، "زۆر کەس هەیە خۆی تەمبەڵە هەنجەت دەدۆزێتەوە کەوا بەڕۆژوو نەبێت، نەخۆشیش بەتەنیا بەس نییە، کەوا یەکێک تەنیا زەختی هەبێت بڵێى نابێت بەڕۆژوو بیت، نەخێر کە بەڕۆژوو بێت ئەگەری زۆری هەیە کەوا فشاری خوێنت دابەزێت، تەنیا دەبێت دکتۆر بڕیار بدات کەوا تۆ بەڕۆژوو بێت یاخود نا، زۆربەی نەخۆش دەتوانێت بەڕۆژوو بێت تەنیا ئەوانەی کە ئاماژەم پێدا ناتوانن بەڕۆژووببن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین