سبەی پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی دووەمی بودجە كۆدەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە سبەی دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجام بدات و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بكات.

ئەمڕۆ شەممە 15ی نیسانی 2023 موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "سەرۆكایەتی پەرلەمان راپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی پێگەیشتووە و بۆیە سبەی یەكشەممە خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت".

لەسەرەتای ئەم مانگەدا لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە كراوە. 

ماوەی دوو ساڵە پەرلەمانی عێراق هیچ بودجەیەكی نوێی پەسەند نەكردووە، دوایین بودجە لە 31ی ئاداری 2021 لە پەرلەمان پەسەند كرا. ئەمجارە حكومەت بودجەیەكی گشتی ئامادە كردووە، بۆ هەر سێ‌ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 . كە قەبارەكەیشی بۆ ساڵی یەكەم 150 ملیار دۆلارە، بۆیە بە گەورەترین بودجە دادەنرێت لە مێژووی عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین