فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا زیانی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی راگەیاند ئێران

نوچەنێت:

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە لە ماوەی مانگی ئازاری رابردوودا 23 سەربازی ئەمریکی لە سووریا لە ئەنجامی هێرشەکانی گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران زیان بەر مێشکیان کەوتووە.

ئەم فەرماندەییە لە بەیاننامەیەکدا رۆژی هەینی (14ی نیسانی 2023) رایگەیاند: 11 حاڵەتی نوێی زیان گەیاندن بە مێشک لە نێوان هێزەکانی ئەمریکادا تۆمارکراوە لە کاتی هێرشەکانی 23 و 24ی مانگی رابردوو لە رۆژهەڵاتی سووریا؛ بەگشتی 23 سەربازی تووشی زیانی مێشکی سووک بوون.

جگە لەوەش لە مانگی ئازاردا 25 سەربازی دیکەی ئەمریکی لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان لە سووریا، برینداربوون و ئەمریکییەکی خانەنشینکراویش کوژرا.

پێشتریش لە ساڵی 2020 نزیکەی 100 سەربازی ئەمریکی لە هێرشێکی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەیەک لە عێراق تووشی زیانی مێشک بوون.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین