سوننەكان جارێكی تر داوای دانانی هەرێمێك بۆ پێكهاتەكەیان دەكەن
نوچهنێت
چەند رۆژێكە بابەتی دانانی هەرێمێكی سوننە لە ئەنبار زیندوو دەبێتەوە و تەنانەت ئەوەیش بڵاوكراوەتەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە لە پێكهاتەی سوننەیە گفتوگۆی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان جێنشینی شای سعوودیە كردووە، بۆ ئەوەی پاڵپشتیان بكات. سەركردەیەكی نزیك لە حەلبووسی دوێنێ شەممە 15ی نیسانی 2023 بە رۆژنامەی مەدای عێراقی راگەیاندووە، ئەگەر هەرێمەكە رابگەیێنرێت ئەوا سەرۆكەكەی حەلبووسی دەبێت.
رۆژنامەی مەدا وردەكاری زیاتری بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باس لەوە كراوە، دوای بێ ئومێدبوونی سوننەكان لە جێبەجێكردنی داواكانیان ئەوا وەك فشارێك باس لە پێكهێنانی هەرێمێكی سوننە دەكەن. داواكارییەكانیش بریتین لە دەركردنی لێبوردنی گشتی بۆ ئەو كەسانەی كە بە تۆمەتی تیرۆر لە پێكهاتەكەوە گیراون، دیاركردنی چارەنووسی ئەو كەسانەی بێ سەروشوێنن، لەگەڵ پێداچوونەوە بە بوونی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری.
چەند رۆژێك نووسراوێك بڵاوكراوەتەوە تێیدا باس لەوە كراوە گوایە حەلبووسی لە سەردانەكەی بۆ سعوودیە لەگەڵ بن سەلمان باسی لە دامەزراندنی هەرێمێكی سوننە كردووە. نووسینەگەی حەلبووسی ئەم زانیارییانەی بە درۆ خستووەتەوە. بەگوێرەی راپۆرتەكەی مەدا بێت لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بە "ئەنقەست" ئەو جۆرە زانیارییانە بڵاودەكەنەوە، چونكە ئەوان لەگەڵ حەلبووسی لە كێشە و وململانێدان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment