بڕیاری گرتن بۆ راوێژكارێكی تری كازمی دەرچوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرای كرد لە لایەن دادگای دووی كەرخەوە لە بەغدا بڕیاری گرتنی راوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی پێشوو دراوە، چونكە بێ هیچ پاساوێك فۆرمی ئەستۆپاكی پڕنەكردووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی نیسانی 2023 دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە لایەن دادوەری دادگای دووەمی لیكۆڵینەوەی كەرخ بڕیاری گرتن و پشكنین بۆ راوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەرچووە، چونكە بێ پاساوێكی رەوا فۆرمی ئەستۆپاكی پڕنەكردووەتەوە".

دەستەی دەستپاكی روونی دەكاتەوە، بەگوێرەی یاسای ژمارە 30ی دەستەی دەستپاكی هەر كەسێك فۆرمی ئەستۆپاكی پڕنەكاتەوە، ئەوا بە گرتن سزا دەدرێت كە ماوەكەی لە ساڵێك زیاتر نەبێت. ئەو راوێژكارە موشرق عەباسە كە راویژكاری سیاسی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوو بوو. پێشتریش هەیسەم جبووری راوێژكاری كازمی بۆ كاروباری ئابووری لەسەر دۆسیەیەكی گەندەڵی ماوەیەك دەستگیركرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین