ئیسرائیل پێشوازی لە کوڕی  شای پێشووی ئێران دەکات ئێران

نوچەنێت:

هاوکات لەگەڵ یادی قوربانیانی هۆلۆکۆست لە ئیسرائیل شازادە رەزا پەهلەوی سەردانی ئیسرائیل دەکات. ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "دەکرێ ئەو پەیوەندییە لەمێژینەی نێوان دوو نەتەوەی ئێران و ئیسرائیل دابمەزرێتەوە".

شازادە رەزا پەهلەوی (کوڕی شای پێشووی ئێران) رایگەیاند، بۆ "گەیاندنی پەیامی دۆستایەتی نەتەوەی ئێران" کە دەچێتە ئیسرائیل. ناوبراو رۆژی یەکشەممە (16ی نیسانی 2023)لە تویتێکدا نووسی "دەمەوێت خەڵکی ئیسرائیل بزانن، کە کۆماری ئیسلامی نوێنەرایەتی خەڵکی ئێران ناکات".

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە پەهلەوی هاوکات لەگەڵ تویتەکەیدا بڵاویکردۆتەوە، باس لەوە کراوە کە ئەم سەفەرە هاوکات دەبێت لەگەڵ رێوڕەسمی یادی هۆلۆکۆست لە ئیسرائیل، کە لە رۆژی دووشەممە تا سێشەممە (17 و 18ی نیسان) لە شاری ئۆرشەلیم (بیت المقدس) بەڕێوەدەچێت.

پەهلەوی لە بەشێکی تری تویتەکەیدا دەڵێت "دەتوانرێت ئەو پەیوەندییە لەمێژینەی نێوان دوو نەتەوەی ئێران و ئیسرائیل دووبارە دابمەزرێتەوە و سوودی بۆ هەردوو نەتەوە هەبێت". من دەچمە ئیسرائیل بۆ ئەوەی رۆڵی خۆم بگێڕم لە بنیاتنانی داهاتووەیەکی گەشاوەتر". 

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، کە گیلا گاملیل، وەزیری ئێستای هەواڵگری و وەزیری پێشووی پاراستنی ژینگەی ئیسرائیل، وەک نوێنەری حکومەت، میوانداری رەزا پەهلەوی دەبێت. لە کاردانەوەی ئەم سەفەرەدا، گیلا گاملیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی میوانداری کردنی رەزا پەهلەوی ئازیزم، بۆ دەستکردن بە دروستکردنی پردێک لە نێوان گەلەکانمان“.

 

سەرچاوە: دویچەولە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین