د. عەلى دۆڵەمەرى: فەرەنسا پێوستى بە ڕۆڵى نێچیرڤان بارزانى هەیە بۆ چارەسەکردنى کێشەکانى لە عێراق کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى لە کۆشکى ئێلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆببێتەوە، نوینەڕى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش لە پاریس دەڵێت، فەرەنسا دەزانێت بەبێ هەرێمی کوردستان سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکە روونادات.

جێگەى وەبیرهێناوەیە، دوێنێ دووشەممە سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتنامەیەکى فەرمى گەیشتە فەڕەنسا و ئەمڕۆ لە کۆشکى ئێلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆمارى فەرەنسا کۆدەبێتەوە.

د. عەلى دۆڵەمەرى نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرەنسا، دەربارەى بانگهێشتکردنى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ فەرەنسا، بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەمە جاری دەیەمە کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و کۆشکی کۆماریی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش زۆر گرنگە کە ئێستا دۆسیەی هەرێمی کوردستان بووەتە دۆسیەیەکی زۆر گرنگ لە کۆشکی کۆماریی فەرەنسا.

لەبارەى مێژووى پەیوەندییەکەى فەرەنسا و کوردستان دەشڵێت، بەردی بناخەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆشکی ئێلیزێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (2010) کە ئەوکات لەلایەن نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا لە (15)ی حوزەیرانی (2010) پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی کرد.

د. عەلى دۆڵەمەرى ئاماژەى بەوەشکردووە، سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێم بۆ هەندێک پرسی گرنگە لە ناوچەکەدا، چونکە ئەمڕۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا زۆر گرنگن.

هەروەها دەربارەى هۆکارى بانگهێشتکردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ پاریس، نوێنەرى حکوومەتى هەرێم لە فەرەنسا دەڵێت،  فەرەنسا پێویستی بە رۆڵی هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی بە رۆڵی نێچیرڤان لەم بوارەدا، کە دەتوانێت یارمەتیدەرێکى باش بێت، تاوەکو فەرەنسا بتوانێت بەشێک لە کێشەکانی لە عێراق دا چارەسەربکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین