ئێران ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى كۆڕۆناى گۆڕاوى به‌ریتانى ئێران

نوچه‌نێت

جێگری وەزیری تەندرووستی ئێران، ڕۆژی دووشەممه‌ ٢٩ی ئادار، ڕایگەیاند کە "کۆرۆنای گۆڕاوى به‌ریتانى بە شێوەیەکی بەرفراوان لە هەموو ئێراندا بڵاو بووەتەوە". هاوکات عەلیڕەزا ڕەئیسی وتەبێژی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایش سەبارەت بە خێرابوونەوەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا هۆشداری دا.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە حسێن کرمانپور بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی پزیشکانی ئێران، ڕەخنەی لەوە گرت کە هەوڵەکان بۆ پێدانى ڤاکسین وەک پێویست نین. 
بە پێێ هەواڵێکی "ڕادیو فەڕەنسا"، قاسم جان بابایی جێگری وەزارەتی تەندرووستی، وێرای ئاماژە کردن بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاوى به‌ریتانى، وتی: تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنایان لەسەرە  ده‌كوترێن". جان بابایی لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری قەیران لە باڵاخانەی پارێزگای قوم، ڕایگەیاند: "ڤایرۆسی کۆرۆنای به‌ریتانى بە شێوەیەکی بەرفراوان لە هەموو ئێراندا بڵاو بووەتەوە". هەروەها وتی: تایبەتمەندی سەرەکی نەخۆشی کۆرۆنا، خافڵگیرییە و هەموو وڵاتانی جیهان بە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون. 
بە پێی دوایین ئاماری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، دۆخی ٢٣ شاری ئێران سوور و ٤٤ شار پرتەقاڵییە و هاتوچۆ بۆ ٦٧ شار قەدەغە کراوە. 
هاوکات کیانوش جەهانپوور بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی، لە ئەکاوەنتی تویتەری خۆی ڕایگەیاند: بە پێی ڕێککەوتننامەی نێوان ئێران و چین کە ڕۆژی شەممە لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات ئیمزا کرا، تاران و پەکین لە بوارە جیاوازەکانی پەیوەندیدار بە تەندروستی و ڕاهێنانی پزیشکی و لەوانە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێکەوە هاوکاریی دەکەن".
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، کۆی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تا ڕۆژی دوو شەم ٢٩ی ئادار گەیشتنە یەک ملیۆن و ٨٦٤ هەزار و ٩٨٤ کەس و کۆی ئەوانەی بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتوونەتە ٦٢ هەزار و ٤٧٨ کەس. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین