لە سلێمانى گۆشتفرۆشێک ویستویەتى گۆشتى ئەسپ بە گۆشتى گۆلک بفرۆشێت بابەتی گشتی

نوچەنێت:

سەرۆکى لیژنەى سلێمانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ئاشکراى دەکات، لەلایەن ئاسایشى سلێمانییەوە ئاگادارکراونەتەوە کە سێک ئەسپێکى سەربڕیوە و ویستویەتى بە گۆشتى گۆلک لەسەر شەقام بیفرۆشێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/نیسان/2023) رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دواى ئاگادارکردەنەوەمان لەلایەن بەشى ئابووریى ئاسایشى سلێمانى، کە ئەسپێک سەربڕدراوە لە کوشتارگەى سلێمانى.

رێکان جەمال زیاتر روونیکردەوە و دەڵێت، دواى بەدواداچوون دەرکەوت کەسەکە پێشتر قەساب بووە و ویسویەتى گۆشتە بە قیمە لەسەر شەقام ساغ بکاتەوە، دوو کەسیش بە تۆمەتى سەربڕینى ئەسپ دەستگیرکراون.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، هیچ پارچەیەک لە ئەسپەکە نەفرۆشرابوو و دەشڵێت، داوا لە هاووڵاتییان دەکەم بە هیچ شێوەیەک گۆشت لەسەر شەقامەکان نەکڕن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین