ئەمریکا لەپەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی سەربازی ئێران سزای نوێی دەسەپێنێت ئێران

نوچەنێت:

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، گەمارۆی خستەسەر کەسێک و شەش کۆمپانیا، بە هۆکاری ئاسانکاری کڕینی پارچەی ئەلیکترۆنی بۆ بەرنامەی سەربازی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ، کە لە (20ی نیسانی 2023) بڵاوکراوەتەوە، لەم سزا نوێیەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، مێهدی خۆش قەدەم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای «پردازان سیستم نماد ارمان» تۆڕی کۆمپانیا لاوەکییەکانی لە ئێران، مالیزیا، هۆنگ کۆنگ و چین کردۆتە ئامانج.برایان نڵسون، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بە رۆڵی کۆمپانیا سزادراوەکان لە دابینکردنی پارچەی ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆجیای سەربازی بۆ ئێران، جەختی لە سەپاندنی ئەو جۆرە سزایانە لە دژی هەوڵەکانی ئێران لەبواری دەستخستنی چەک و تەقەمەنی کە دەبێتە هۆی نائەمن کردنی ناوچەکە و جیهان کردەوە.سزا نوێیەکەی ئەمریکا هەروەها سێ کۆمپانیای چینی و کۆمپانیایەکی لە هۆنک کۆنک گرتۆتەوە و نوێنەری تایبەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لەبارەی ئەم سزا نوێیە وەڵامی پرسیاری رۆیتەرزی لەو بارەیەوە نەداوەتەوە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین