ئێران: ئامانجی ئەمریکا دۆزینەوەی بازاڕی چەک و تەقەمەنییە ئێران

نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەبەرانبەر لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەم جۆرە دەربڕینانە بە ئامانجی بەردەوامی دۆزینەوەی بازاڕ بۆ چەک و تەقەمەنی ئەمریکایە و لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ترس لە ئێران و کێشە دروستکردن لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تسنیم، رۆژی یەکشەممە (23ی نیسانی 2023) ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەرانبەر لێدوانەكانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی کردەی ئەم وڵاتە بۆ کێشە دروستکردن لە بەرنامەی سەربازی ئێران و هەندێک گەمارۆ نوێ لە دژی تاران گوتی، "ئەم جۆرە دەربڕینانە بە ئامانجی بەردەوامی دۆزینەوەی بازاڕ بۆ چەک و تەقەمەنی ئەمریکایە و لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ترس لە ئێران و کێشە دروستکردن لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە.

کەنعانی دەشڵێت، بە پێچەوانەی لێدوانی نەگونجاوی بلینکن، ئێران لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوسێیەتی، جەخت لە گفتوگۆ، هاوبەشی و هاوکاری ناوچەیی بۆ دابین کردنی ئەمنیەت و بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە و دوور لە دەستوەردانی بیانییەکان دەکاتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی دوپاتی دەکاتەوە، کە بەرنامەی سەربازی ئێمە تەنیا بۆ بەرگری و راگرتنە هێرشی هەیە و دژی هیچ وڵاتێک نییە، کە بیری هێرشیان بۆ سەر ئێران نەبێت.

سەرچاوە: تسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین