ئێران: ئامانجی ئەمریکا دۆزینەوەی بازاڕی چەک و تەقەمەنییە ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بە لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەم جۆرە دەربڕینانە بە ئامانجی بەردەوامی دۆزینەوەی بازاڕ بۆ چەک و تەقەمەنی ئەمریکایە و لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ترس لە ئێران و کێشە دروستکردن لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە.

دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە (23ی نیسانی 2023) ئاژانسی هەواڵی تسنیم بڵاویکردەوە، ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بە لێدوانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی کردەی ئەم وڵاتە بۆ کێشە دروستکردن لە بەرنامەی سەربازی ئێران و هەندێک گەمارۆ نوێ لە دژی تاران گوتی: ئەم جۆرە دەربڕینانە بە ئامانجی بەردەوامی دۆزینەوەی بازاڕ بۆ چەک و تەقەمەنی ئەمریکایە و لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ترس لە ئێران و کێشە دروستکردن لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە.

کەنعانی دەڵێت، بە پێچەوانەی لێدوانی نەگونجاوی بلینکن، ئێران لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوسێیەتی، جەخت لە گفتوگۆ، هاوبەشی و هاوکاری ناوچەیی بۆ دابین کردنی ئەمنیەت و بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە و دوور لە دەستوەردانی بیانییەکان دەکاتەوە.

 ناسر کەنعانی دوپاتی دەکاتەوە، کە بەرنامەی سەربازی ئێمە تەنیا بۆ بەرگری و راگرتنە هێرشی هەیە و دژی هیچ وڵاتێک نییە، کە بیری هێرشیان بۆ سەر ئێران نەبێت.

 

سەرچاوە: تسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین