ئەنجوومەنى وەزيرانى هەرێمى كوردستان كۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

ئەنجوومەنى وەزيرانى هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەى ئاسايى هەفتەى خۆيدا، "بەرەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران."

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/نيسان/2023)  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.

حكوومەتى هەرێمى كوردستان لە ڕاگەيێندراوێكدا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرەیەک باسیان لێوە دەکرێت و گەنگەشە دەکرێن؛ تەوەرەی یەکەمیان تایبەتە بە خستنەڕووی بەرەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران."

بەپێى ڕاگەيێندراوەكە، "لە تەوەرەی دووەمدا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەخرێتە ڕوو."

هەروەها دەشڵێت، تەوەرى کۆتایی كۆبوونەوەكە، "تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پرۆژەیاسای بەرکارکردن و هەموارکردنی یاسای ڕێکخستنی کاری دڵنیاییی عێراق."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین