ئەحمەد محەمەد ئیسماعیلی نووسەر و چیرۆكنووس كۆچی دوایی كرد کولتوور

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ لە هەولێر دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیلی نووسەر و چیرۆكنووس و وەرگێڕ، لە تەمەنی 75 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسانی 2023 مامۆسنا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیلی نووسەر و چیرۆكنووس و وەڕگێر لە هەولێر كۆچی دوایی كرد. زانا ئەحمەد لە پەیجی باوكی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ نیوەڕۆ مامۆستا ئەحمەد محەمەد كۆچی دوایی كردووە.

مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل لە 1948 لە یەكێك لە گوندەكانی گەرمیان لە دایكبووە و دواتر خانەی مامۆستایانی لە كەركووك تەواو كردووە.

ئەحمەد ئیسماعیل جیا لە وەرگێڕان و نووسین و چیرۆك و رۆمان، بۆ دەیان ساڵیش لە رۆژنامەگەری كاری كردووە، یەكەم كاری رۆژنامەوانی لە گۆڤاری بەیان بووە. ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل جگە لە كوردی و عەرەبی و توركیشی زانیوە. جگە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك لە چەندان شوێنی تری عێراق مامۆستا بووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین