ئێران هەوڵی سەقامگیرکردنی دۆخی یەمەن دەدات ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ دانوستانکاری باڵای دەوڵەتی رزگارکردنی نیشتمانی یەمەن، رایگەیاند، ئێران پێشوازی لەهەر جۆرە دەستپێشخەریەک، پرۆژە و پلانی نوێ کە ببێتە هۆی لابردنی گەمارۆ و جێگیرکردنی ئاگربڕی هەمەلایەنە و لەیەکتێگەیشتنی گروپە سیاسییەکانی یەمەن.

ڕۆژی چوارشەممە (26ی نیسانی/2023)، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ محەممەد عەبدولسەلام، دانوستانکاری باڵای دەوڵەتی رزگارکردنی نیشتمانی یەمەن، لە باڵیۆزخانەی ئێران لە عەممان، کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیدارەدا ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە لەبارەی کەیسی مرۆیی و ئاڵوگۆڕی دیلەکان بە ئەرێنی وەسف کردووە و هاوکات جەختی لە یەکپارچەیی خاکی یەمەن کرد و رایگەیاندووە، کە تاران لە هەر جۆرە دەستپێشخەری، پرۆژە و هەوڵێک، کە ببێتە هۆی لادانی گەمارۆکانی یەمەن و جێگیرکردنی ئاگربڕی هەمەلایەنە و لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی یەمەنی، پێشوازی لێدەکەین.

محەممەد عەبدولسلام، دانوستانکاری یەمەنی لەو دیدارەدا سوپاسی هەوڵەکانی ئێرانی کردووە و رایگەیاندووە، رێککەوتنی نوێی نێوان تاران و ریاز لەسەر ناوچەکە بە ئەرێنی وەسف کردووە. دەشێڵت «ئێمە لە بەرگری و گفتوگۆ تا گەیشتن بە رێککەوتنێک، کە مافی هەموو یەمەنییەکان دابین بکات، بەردەوام دەبین».

سەرچاوە: تسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین