ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاسای ژینا پەسەند دەکات ئێران
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژەیاسای "یاسای ژینا"ی بۆ سزادانی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ پەسەند کرد.

رۆژی چوارشەممە (27ی نیسانی 2023)، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پلانی "یاسای ژینا"ی بۆ سزادانی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ پەسەند کرد. ئەگەر ئەم پرۆژەیاسایە ببێتە یاسا، ئەوا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، بە تاوانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و تیرۆر سزا دەدات.

درل ئایسا، نوێنەری کۆمارییەکان دەڵێت، ئامانج لەو پرۆژەیاسایە، "یاسای ژینا" کە پشتیوانی نوێنەرانی هەردوو پارتی کۆماریخواز و دیموکراتی هەیە، دەبێتە هۆی پابەندکردنی حکومەتی ئەمریکا، کە هەموو تواناکانی بۆ ناچارکردنی حکومەتی ئێران کەڵک وەربگرێت بۆ کۆتایی هێنان بەو زوڵمە دڕندانەیەی.

هەر لەم پەیوەندییەدا ئەمریکا، ئەوروپا و بەریتانیا، لەگەڵ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، خولێکی نوێی سزایان بەسەر دامودەزگاکان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ئەندامانی باڵای سوپای پاسداراندا سەپاند.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین