وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا هێرشكردن و دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتێك لە شەنگال سەركۆنە دەكات.

ئەمڕۆ هەینی (28/نیسان/ 2023) وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە راگەیێندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، "ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژی کردنەوە سەرمزگەوت و ھەرناوەندێکی تری ئایینی دەکەین.

ڕاگەێندراوێکی لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینەوە

دوێنێ پێنج شەممە27 نیسان لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ئاڵۆزی کەوتۆتەوە بەھۆیەوە ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردۆتە سەرحەرەمی مزگەوتی شارەکە

ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژی کردنەوە سەرمزگەوت و ھەرناوەندێکی تری ئایینی دەکەین، پێشمان وایە ئەم کارە ناڕەوایە دوورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و کوردەواری و ھەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەکەدا، بۆیە ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوەو بەرپرسی یەکەمی ڕووداوەکەن و کە بەردەوام ڕۆڵیان لەئاژەوەگێڕی دەڤەرەکەدا ھەیە

ئەم جۆرە کردەوانە پلانی کەسین پەیوەندی بەھیچ ئاینێکەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکەن و بکەرانی ڕووداوەکە دەستنیشان بکەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە .

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

28⁄4⁄2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین