لە زۆری ژمارەی ئاوارەكان عێراق سێیەم وڵاتی عەرەبییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

راپۆرتێكی سپۆتنیكی رووسی دەڵێ‌، عێراق لە میوانداری ئاوارەكان لەدوای لبنان و ئوردن لە ریزبەندی سێیەمە و نزیكەی 248 هەزار ئاوارەی تێدا دەژیت.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی، كە ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسانی 2023 بڵاویكردووەتەوە، عێراق لە زۆری ژمارەی ئەو ئاوارانەی میواندارییان دەكات، لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەكەیە و لەدوای لبنان و ئوردنەوە دێت.

لبنان وێرای ئەوەی بارودۆخی ئابوورییەكەی خراپە، كەچی زۆرترین ئاوارەی هەیە، بەگوێرەی لێدوانی سەرۆك وەزیران دوو ملیۆن سووری لە لبنان دەژین، كەچی تەنیا 830 هەزار كەسیان لە نەتەوە یەكگرتووەكان تۆماركراون، جگە لەوەیش 479 هەزار و 537 ئاوارەی فەڵەستینی لە لبنان هەن.

لە ئوردنیش 660 هەزار و 646 ئاوارەی سووری تۆماركراون، لەگەڵ دوو ملیۆن و 307 هەزار ئاوارەی فەڵەستینی، ئەمە جگە لە عێراقییەكان. لە عێراقیش 248 هەزار ئاوارە هەن، كە زۆربەیان سوورین، جگە لە ئاوارەی ناوخۆیی كە لە ملیۆنێك كەس زیاتر دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین