ئێران دەیەوێ‌ هەناردەكەی بۆ عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار بەرز بكاتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران لە كاتی پێشوازیكردنی لە لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق نیازی وڵاتەكەی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكانی خستەڕوو، رۆژنامەیەكی عەرەبیش دەڵێ‌، "ئێران دەیەوێ‌ بە بەهای 20 ملیار دۆلار شتومەك هەناردەی عێراق بكات".

ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسانی 2023 لەتیف رەشید سەرۆكی عێراق سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران كۆبووەوە. رەئیسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی، "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران 10 ملیار دۆلارە و دەكرێت ئەم ژمارەیە بۆ بەرزترین ئاست بەرز بكرێتەوە".

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی عەرەبی جەدید ئێران لە ئاداری 2022 تا ئاداری 2023 بە قەبارەی 10 ملیار و 238 ملیۆن دۆلار شتومەكی هەناردەی عێراق كردووە و ئێستا دەخوازێ‌ ئەم قەبارەیە بگات بە 20 ملیار دۆلار. 

عێراق بە گەورەترین بازاڕی شتومەكی ئێرانی دادەنرێت و ئێران بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدات كەلوپەلەكانی لە عێراق ساغ بكاتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین