چوارچێوەی هاوئاهەنگی: هیچ ناكۆكییەكی سیاسی لەسەر بودجە نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بە پێچەوانەی ئەو لێدوانانەی بڵاودەكرێنەوە، پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە دەڵێ‌، "هیچ ناكۆكییەكی سیاسی لەسەر بودجەی گشتی عێراق نییە و لەناوەڕاستی مانگی داهاتوو پەسەند دەكرێت".

ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسانی 2023 عارف حەمامی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی دەڵێ‌، "هیچ ناكۆكییەكی سیاسی لەبارەی  یاسای بودجە لە نێوان حزب و لایەنەكان نییە، ئەوەی هەبێ تێبینی تەكنیكییە، لیژنەكانی پەرلەمان كار دەكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری جێبەجێكار تاوتوێیان بكەن". 

حەمامی دووپاتیشی دەكاتەوە پێشبینی دەكرێت لەناوەڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 پەسەند بكرێت. بۆ یەكەمجارە لە مێژووی عێراق، حكومەت بودجەی گشتی سێ ساڵی ئامادە كردووە، قەبارەی بودجەی ئەمساڵ نزیكەی 200ترلیۆن دۆلارە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین