مەزن جەمیلە: پێویستە هەموو کەسێک کیتۆ بکات تەندرووستی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

خوێندارى کۆلێژى پزیشکى و شەرەزاى سیستەمى کیتۆ مازن جەمیلە ، لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت، دەڵێت، "پێویستە هەموو کەسێک کیتۆ بکات،بەگشتی ئەگەر هیچ کێشەیەکیشت نەبێ بۆ خۆ پارێزی کیتۆ بکەی باشترە، زیاتر خەڵک بۆ کێش دابەزاندن و جوانکاری دەیکات، بەڵام لە راستیدا کیتۆ زیاتر بۆ تەندروستییە، یەکێک لە کاریگەرییەکانی کیتۆش، دابەزاندنی کێشە".

 

دەقی دیمانەى ماڵپەڕى نوچەنێت لەگەڵ مەزن جەمیلە خوێندکارى کۆلێژى پزیشکى و شارەزاى سیستەمى کیتۆ:

نوچەنێت: کیتۆ چۆن دەکرێت؟

مەزن جەمیلە: کیتۆ ئە خواردنانەی کە کاربۆهیدراتی تێدایە دەبێت تەرکی بکەیت، ئەو خواردنانەی کە چەوری زۆرە بیخۆیت و ئەو خواردنانەی کە ئەگەر چەوریشی زۆر نییە بەڵام کاربۆ هیدراتی نزمە چەوریان کەیت و بیانخۆیت، ئەوە ئەگەر بێت و ئەو قسانە بگۆڕین بۆ خواردنەکان، واتای ئەوەیە کە تۆ دەبێت واز لە برنج و گەنم و کۆکراوەی گەنم بهێنیت، واز لە میوەکان بهێنت وەک خۆخ و سێو و پرتەقاڵ...واز لە پەتاتە و گەنمە شامی دەهێنیت واز لە بوقولیاتەکان دەهێنیت هەتا شیریش، ئەو خواردنانەشی کە کاربۆهیدراتیان نزمە، بەڵام چەورییان بەرزە دەکرێت لەناو چەورییا سوری بکەینەوە و بیان خۆین ئەویش سەوزەکانن، وەک باینجان و برۆکلی قەرنابیت ....سەوزەکانی وەک سڵق و جەرجیر و سپێناخ ئەوانە هەموویان بە گشتی دەبن، ئەگەر لەناو چەوریشدا سوور نەکرێنەوە دەبێت لەگەڵ چەوریدا بخورێت، لەبەر ئەوەی کاربۆ هیدراتییان نزمە.

چەوری حەیوان تەواوی چەورییە، باشترین سەرچاوەی وزەیە، بەز و دوونگەکەشی هیچ جیاوازییەکی نییە، جگە لەوەی کە گۆشتی سور کە پڕۆتینی تێیدایە، کاربۆ هیدراتی تێدانییە، و گۆشتی ماسی، هێڵکە، مریشک ئەوانە بۆ کیتۆ زۆر باشە.

بەگشتی چەرەزەکانیش کاربۆ هیدراتی کەمی تێیدایە و چەورییان بەرزە دەخورێت و زۆر باشە، بەگشتی ئەوانەی کە باسمان کرد دەخورێت بۆ کیتۆ، ئەوانەشی کە نابێت بۆ کیتۆ هەر باسمان کرد، لە چەرەز و گۆشت و سەوزەکان.

نوچەنێت: کێن ئەوانەی کیتۆ دەکەن، دەبێت لە چ قۆناغێکدا بن؟

مەزن جەمیلە: کیتۆ دەکرێت بۆ خۆ چارەسەرکردن کیتۆ بکەی، بۆ خۆ پاراستن دەکرێت ئەگەر تۆ گەنجێکی و هیچ کێشەت نییە لە رووی تەندروستییەوە بۆ خۆپارێزی دەکرێت، یاخو ئەگەر تەمەنێکی زۆرت هەیە دەتوانێت وەکو چارەسەر و خۆپارێزی کیتۆ بکەی، بەگشتی ئەگەر هیچ کێشەیەکیشت نەبێ بۆ خۆ پارێزی کیتۆ بکەی باشترە، زیاتر خەڵک بۆ کێش دابەزاندن و جوانکاری دەیکات، بەڵام لە ڕاستیدا کیتۆ زیاتر بۆ تەندروستییە، یەکێک لە کاریگەرییەکانی کیتۆ کێش دابەزاندنی کێشە، ئەگینا کیتۆ شەکرەی جۆری یەک و دوو، بەرزە فشاری خوێن، وردە کیسی هێڵکەدان، بەرگریی پەیداکردن بۆ بەهێز بوون، بۆ چارەسەری ئەو کێشانە ئەگەر چارەسەری لە سەدا سەدیش نەبێت لە (٨٠٪) چارەسەری پێیە و بۆ نەخۆشەکە زۆر باشە.

سیستەمى کیتۆ بۆ خۆپارێزى و تەندروستییە

نوچەنێت: دەبێت تا چەند بەردەوامبن لە کیتۆ؟

مەزن جەمیلە: کیتۆ سەفەرێک نییە بیکەیت و دوای بگەڕێیتەوە، دواتر کیتۆ رێگە راستەکەیە، گەر تۆ رێگە راستەکەت بدۆزیتەوە دەبێت بیکەیتە شێوازی ژیانی خۆت.

نوچەنێت: کەی هەست بە دابەزینی کێش دەکرێت؟

مەزن جەمیلە: زیاتر ئەگەر کەسەکە کێشەی وردە کیسی هێڵکەدانی نەبێت یاخود غودەی تەمبەڵی نەبێت ئەوا لە هەفتەی یەکەمدا یەکسەر هەست بە گۆڕانکاری دەکات.

نوچەنێت: سوودەکانی کیتۆ چییە، زیانەکانی چین؟

مەزن جەمیلە: سوودی کیتۆ بۆ جۆری شەکرەی یەک، دەکرێت وابکات کەسەکە ئەنسۆلینی لە (٨٠٪ بۆ ٩٠٪) کەمبکاتەوە ئەگەر ئەنسۆلینی پێویستی بە سەد وەحدە بووبێت، دوای ماوەیەک باش کیتۆ کردن وای لێدێت رۆژانە پێویستی بە (١٠یاخود ٢٠) وەحدە بێت، واتە لە (١٠ بۆ ٢٠٪) پێویستی بە ئەنسۆلین دەبێت.

شەکرەی جۆری دوو چارەسەری بنبڕە واتە کەسەکە ئەگەر کیتۆ بکات پێویستی بە دەرمانەکانی نامێنێت، دەرمانەکانی فڕە دەدات، بەڵام دەبێت لەسەر کیتۆکەی بەردەوام بێت، بۆ بەرزە فشاری خوێنی سەرەتایی بێت بەرزە فشاری دووانی نەبێت کە هۆکاری گورچیلەیە یاخود هۆکارێکی تایبەتی هەیە، ئەوانەی بەرزە فشارین هەیە بەگشتی کیتۆ (٩٠٪) چارەسەری کێشەکەیان دەکات. بە هەزاران کەسیش کە فشارى خوێنیان بەرز بووە، چاک بوونەتەوە.

کیتۆ بۆ پەرکەم زۆرباشە، نیشانەکانی پەرکەم دەکاتەوە، چونکە لە هەر (١٠٠) کەسێک پەرکەمیان هەیە (٣٠) کەسیان بەرگرییان هەیە بۆ دەرمان. بۆیەکاتێک پەرکەمەکەیان نەوەستا دەواتنن پەنا بۆ  کیتۆ بەرن نیشانەکانیان کەمتر دەبێت و دۆخیان باشتر دەبێت، بۆیە بۆ نەخۆشییە خۆ کردەییەکان بۆ ئارامی دەروونی بۆ بابەتی بەرگری جەستە پەلاماری خوردن دەدا، کیتۆ سوودێکی زۆری دەبێت لەگەڵ کێشەی قۆڵۆن و کێشەی هەرس بۆ ئەوانە کیتۆ سوودێکی زۆر زۆر باشی هەیە و چەوری خوێن و جگەر دادەبەزێنێت تا ئاستێکی زۆر باش، کێشێکی زۆر باش دادەبەزێنێت و ماسوولکەش دەهێڵیتەوە.

کیتۆ هیچ زیانێکی نییە، بەڵام ئەو کەسەی کە (٣٠) ساڵە خەریکی خواردنی نان و برنجە ئەو برغووەی کە ناوی کیتۆیە لەجەستەیدا سیلاک بووە، بۆیە کاتێک کە دەست بە کیتۆ دەکات تۆزێک بێتاقەت دەبێت، جاری وا هەیە هەفتەیەک دەخایەنێت جاری واش هەیە دەگاتە سێ مانگ، هەر ئەوەیە ئیتر کێشەی نابێت ئیتر هیچ زیانێکی نییە و ئەو زیانانەشی لە ئەنجامی ئەوەی لە سیستەمێکەوە دەچێتە سیستەمێکی تر تۆزێ قەبز بوونە بێتاقەتییە هیچ نییە تەنیا کەمێک کاتی دەوێت و چارەسەر دەبێت و دەرئەنجامی گۆڕانی سیستەمی وزەی جەستەیە.

نوچەنێت: کیتۆ چەند شێوازی هەیە؟

مەزن جەمیلە: کیتۆی ستاندارد هەیە ئەوەی کە (٧٠٪) چەورییە (٥٪) کاربۆ هیدراتە (٢٥٪) پڕۆتینە ئەوە کیتۆی ستانداردە، کیتۆی کلاسیکامى هەیە، کە رێژەی کاربۆ هیدراتەکەی کەمترە رێژەی چەورییەکەی زیاترە و پڕۆتینەکەشی کەمترە، زیاتر گرنگی بە چەوری دەدەرێت.

کیتۆی سایکڵی کیتۆمان هەیە کە بۆ نموونە کەسەکە کۆمەڵێک کاربۆهیدرات دەخوات دواتر دەڕوات وەرزش دەکات وای دادەنێت ئەو کاربۆ هیدراتە کە خواردوویەتی لە وەرزشەکە دەیسووتێنێ لەبەر ئەوە هەندێ کەس کە کاربۆ هیدرات دەخوات زیاتر وەرزش دەکات.

کیتۆی کارنیڤۆریشمان هەیە، واتە کەسە بەس گۆشت و چەوری دەخوات هیچ سەوزەیەک ناخوات، ئەوانەش بەردەوام رێژەی چەورییەکەیان بەرزە، رێژەی کاربۆهیدراتیان کەمە.

نوچەنێت: دەکرێت پێمان بڵێى چەند دانەیەکی پزیشکی جیهان بخەیتە روو کە پشتیوانی لە سیستەمی کیتۆ بکەن؟

مەزن جەمیلە: ناوەندی پزیشکی چۆنە، ئەسۆسەیشن هەیە، رێکخراوی ئوستوڕاڵی هەیە، سەنتەری ئەمەریکی هەیە، دووسەنتەری چارەسەری شێرپەنجە هەیە، یەکێکیان لە ئەسکەندەرییە یەکێکیان لە ئیستانبووڵە، لەسەر بنەمای تیۆرییەکانی پڕۆفیسۆر تۆماس سەی فریپ چارەسەری شێرپەنجە دەکەن کیتۆ بەکار دەهێنن، ناوەندی تر هەیە لە ئەمەریکا بۆ مەسەلەی چارەسەرکردنی پەرکەم و کۆمەڵێک نەخۆشی تر، لە ئوستوڕاڵیا زۆر باوە لە ئەو رووپای رۆژهەڵات کیتۆ زۆر بەکار دەهێنن، بەڵام تا ئێستا لەگەڵ ناوەندە حکومەییەکان یەکی نەگرتووەتەوە، واتە ئەوان تا ئێستا دژایەتی کیتۆ دەکەن، بەڵام بێگومان لە پێشهاتی داهاتوودا کیتۆ زیاتر جێی خۆی دەکاتەوە، چونکە خاوەنی هەقە و ئەنجامی زۆر باشی هەیە. 

نوچەنێت: لە شاری هەولێر و سلێمانی خواردنگەکەت چۆن پێشوازی لێدەکرێت، لەلایەن ئەو کەسانەی پەیڕەوی سیستەمی کیتۆ دەکەن؟

مەزن جەمیلە: لە ساڵی (٢٠٢٢) لە هەولێر نزیکە (٣٠) هەزار سەردانی کەران هەبوو، واتە (٣٠) هەزار جار خواردنگەی ئێمە خواردنی لێ کردرابوو، بەپێی ئەو وەسڵانەی کە هەمانە لە خواردنگەکە، کە هەموو شتێک بە وەسڵە. ئەو ئامارەی شاری هەولێر ئامارێکی بەرزە بەراستی.

لە شاری سلێمانیش لە پێشکەوتنە ئەگەر باسی بازاڕی خواردنگەکە بکەم، لەو کاتەی کە کراوەتەوە، کە نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ ئێستا ماڕکێت سایزەکەیان (٣٠٠٪) بەرز بووەتەوە. 

خەریکە کیتۆ شوێنی خۆی دەکاتەوە و بڵاو دەبێتەوە و ئێستا شیرینییەکان کە ئێستا خەڵک دەیخوات دەبینێت شەکرەی بەرز نابێتەوە، بەشداری مانگانەمان هەیە بەشداری رێژەییمان هەیە، ئەوانە وای کردووە خواردنگەکە پێویستی خەڵکی پڕبکاتەوە وەکو پێویستییەکی رۆژانە خەڵک بەدەمییەوە دەڕوات و کات و پارەی بۆ تەرخان دەکات.

بوونمان لەسەر ئەرزی واقع لە خواردنگە و شوێنی جیاواز وایکردووە کە خەڵک زیاتر باوەڕی بۆ دروست ببێت و بزانێت ئەو بەرنامەیە بنکەیەکی هەیە و بوونی هەیە و نادیار نییە، راستییەکانیش دیارن، خەڵکی سەرمایەدارە، خەڵکی ئاساییە خەڵکی هەژارە، من بە پێی توانا ڤیدیۆیان دەکەم و ئەنجامەکانیان دەخەمە سەر سۆشیال میدیا، ئەوەش بۆ ئەوەی کە هاندانێک بێت بۆ خەڵکی و باوەڕی لا دروست بێت کە ئەوە روون و ئاشکرایە. بەشێوەیەکی گشتی کارەکە زیاتر جێگەی خۆی دەکاتەوە لای خەڵکی، بەڵام بابەتەکە ئەوەیە زیاتر کیتۆ خۆگرتنەوەیە لە کۆمەڵێک خواردن کە پێوەی راهاتووین و کولتوورمان گرتووە لەسەر سفرەکانمان، لەبەر ئەوەی ئیرادەیەکی پتەوی دەوێ، بۆ هەموو کەسێک ئاسان نییە، بۆیە لە کۆتاییدا هەموو کەسێک ناتوانێت کیتۆ بکات چونکە کیتۆ ئیرادەی دەوێ، بەڵام دەکرێت گۆڕانکارییەکی تەواوی لە خواردندابکات، بۆ ئەوەی تەندروست بێت، ببێتە کەمبوونەوەی نەخۆشییەکانی شەکرە، فشاری خوێن، شێرپەنجە، قەڵەوی، لە پێناوی ئەوەی کۆمەڵگاکەمان بەرەو پێشەوە بچێت ببێتە کۆمەڵگایەکی تەندروست و ئارام.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین