وەزارەتى سامانە سرووشتييەكان: نرخى بەنزين هەرزان دەبێت
نوچەنێت
وەزارەتى سامانە سرووشتييەكان رايگەياند، “لە مانگی ئایارەوە نرخی لیتری بەنزینی ( نۆرماڵ) بە کوالێتیەکی باش دەبێتە (750) دینار."
ئەمڕۆ يەكشەممە (30/ نيسان/ 2023) وەزارەتى سامانە سرووشتييەكان لە لاپەڕەى فەرمانى خۆى بڵاويكردەوە، "لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی بەنزین و یەكخستنی نرخی بەنزین ؛ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە 1ی ئایارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ نرخی لیتری بەنزینی جۆری نۆرماڵ دەكاتە (750) دینار بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت و تاکسی و پاس و پیکاب.
وەزارەتى سامانە سرووشتييەكان ئاماژە بەوە دەكات، “لە ڕێگەی پاڵاوتگەكانی ناوخۆوە ئەم بەنزینە كوالێتییە بەرزە بەرهەم دەهێنێت و لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەهەمان میكانیزمی پێشوو چاودێری بەدواداچوونی كوالێتی بەنزین دەكەن، بەپێی ئەو خەسڵەتەی پەسەندكراوە لەوەزارەت بۆ هەموو بەرهەمێكی بەنزین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment