وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سنووری ئیسرائیل دەکات ئێران

نوچەنێت:

دوابەدوای سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ لوبنان و ئامادەبوونی لە سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، رێگە نادەین ئێران پەتی ترس و تۆقاندن ببەستن بە دەورماندا.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کابینەکەی، رۆژی یەکشەممە (30/ی نیسانی/ 2023) رایگەیاند: ئێمە شەو و رۆژ و تەنانەت ئەمڕۆش، کردەوەی هێرشبەرانە و بەرگری لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی ئێران و تاقمە تیرۆریستییەکانی بەردەوامی پێدەدەین. دەشڵێت، رێگە نادەین ئێران پەتی ترس و تۆقاندن ببەستن بە دەورماندا.

ئەو لێدوانەی نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی رابردوو لە لوبنان سەردانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی کردووە. 

هەواڵنێری حکومەتی مهر ئامادەبوونی حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە سنووری ئیسرائیل و لوبنانیان بە وەڵامێک بە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە قەڵەمدا کەهاوکات لەگەڵ کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە عشق ئاباد، پایتەختی تورکمەنستان، سەردانی سنووری ئێران و تورکمەنستانی کردووە. 

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین