ئێران: بەڕێوەبەرێکی پۆلیس کوژرا ئێران

نوچەنێت:

لە شاری سەراوانی سەربە سیستان و بەلوچستان، بەڕێوەبەرێکی پۆلیس بەرەبەیانی ئەمڕۆ (30ی نیسانی 2023) لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دراوەتەبەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە و هاوکات هاوسەرەکەشی دوو گوللەی بەر کەوتووە بریندار بووە.

ژەنەراڵ دوستعەلی جلیلیان، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلوچستان رایگەیاندووە، عەمید علیرەزا شەهرەکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی سەراوان، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی کاتژمێر 7:10 دەقەی بەیانی لە یەکێک لە شەقامەکانی سەراوان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەریان و کوژراوە؛ هاوسەرەکەشی بەسەختی بریندارە.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین