ئەگەر هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە زیانەكەی هەشت ملیار دۆلار دەبێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌، ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا دەستپێنەكاتەوە، ئەوا تا كۆتایی ئەمساڵ زیانەكەی هەشت ملیار دۆلار دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە یەكی ئایاری 2023 رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە راپۆرتێكدا باس لە زیانەكانی وەستاندنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێی توركیا دەكات و دەڵێ‌، "لەم نزیكانە شاندێكی هاوبەشی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكەن، بە ئامانجی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت".

لە راپۆرتەكە هاتووە لە 25ی ئاداری رابردوو تا ئێستا زیانی وەستاندنی هەناردەی نەوت زیاتر لە ملیارێك دۆلارە و مەزندەی ئەوەیش دەكرێت ئەگەر وەستاندنەكە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت لێكەوتەی ئابووری خراپی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و تەنانەت توركیایش دەبێت و زیانەكە نزیكەی هەشت ملیار دۆلار دەبێت.

بەڵام راپۆرتەكە بە دووری دەزانێ‌ ئەمە رووبدات، چونكە كاریگەری خراپیشی بۆ ئابووری توركیا دەبێت و دواجار توركيايش رازى دەبێت. لە 25ی ئاداری رابردوو هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا وەستا، چونكە لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهانی كە بە دادگاكەی پاریس دەناسرێت، لایەنگری عێراقی كرد لەوەی نابێت هەرێمی كوردستان بە سەربەخۆ نەوت بە توركیا هەناردە بكات. هەرچەندە ئێستا رێككەوتن كراوە، بەڵام توركیا ئامادە نییە رێگە بدات، چونكە داوای لادانی ئەو سزایە دەكات كە بڕیارەكە دەیخاتە ئەستۆی توركیا بڕەكەی زیاتر لە ملیارێك دۆلارە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین