رەزا پەهلەوی: هەڵوێستی ئەندامانی پەرلەمانی ئیسرائیل قبووڵکراو نییە ئێران

نوچەنێت:

دوای بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە لایەن (32) نوێنەری پەرلەمانی ئیسرائیلەوە، کە داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە دەکەن پشتیوانی لە کەمینەی ئازەری و خواستی ناسیونالیستیان لە ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی بکات. رەزا پەهلەوی، ئەم هەڵوێستەی بە قبووڵنەکراو وەسف کرد.

ڕۆژی دووشەممە (1ی ئایاری 2023) ماڵپەڕى (بی بی سی)ى بڵاویکردەوە لەرەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران رایگەیاندووە "هێرشی زارەکی (32)ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی ئێران، قبووڵکراو نییە و خزمەت بە رژێمی دژە ئێرانی کۆماری ئیسلامی دەکات".

پەهلەوی لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەم دەربڕینە ناژیرانە بە تەواوی پێچەوانەی هەڵوێستی سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی ئیسرائیلە لەو کۆبوونەوانەی لەگەڵیاندا بووم.

پەهلەوی کە لەم دواییانەدا لە سەفەرێکی بۆ ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆبووەوە، نووسیویەتی "خەمی خۆم و هاونیشتمانییەکانم بە هاوڕێکانم لە ئۆرشەلیم گەیاندووە".

ناوبراو دەڵێت: هیوادارم بە روونکردنەوەی ئەم بابەتە، رێگربن لەو کەسانەی کە لە گەڕاندنەوەی دۆستایەتی کۆنی نێوان دوو نەتەوەی ئێران و ئیسرائیل ناڕازین.

نامەی ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی ئیسرائیل لەدوای نزیک بوونەوەی نێوان ئەم وڵاتە و کۆماری ئازەربایجان و سەردانی بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ ئەو وڵاتە بڵاو بۆتەوە.

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین