لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی سەردانی رەئیسی بۆ سووریا ئێسرائیل هێرشی دەستپێکرد ئێران

نوچەنێت:

بە نزیکبوونەوەی کاتی سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ سووریا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب بە هۆی زیانبەرکەوتنی لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل لە شەوی رابردوو لەکارکەوتووە و فڕۆکەخانەیەکی دیکەش زیانێکی جددی بەرکەوتووە.

شەوی دووشەممە یەکى ئایاری 2023)) لە لایەن ئیسرائیلەوە هێرشی ئاسمانی کراوەتەسەر فڕۆکەخانەی حەلەب و بە هۆی هێرشەکەوە فڕۆکەخانەکە لەکارکەوتووە. 

بەپێی راگەیاندنەکانی حکومەتی سووریا، ئەم هێرشە بووەتە هۆی کوژرانی سەربازێک و بریندار بوونی حەوت کەس، دوو لە بریندارەکان وەک هاوڵاتی ناوبراوە. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە حسێن ئەکبەری، باڵیۆزی ئێران لە سووریا رایگەیاندووە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو (13ی ئایار) بە بانگهێشتی فەرمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، بە یاوەری شاندێکی باڵا لە بەرپرسانی سیاسی و ئابووری، سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن. 

شاری حەلەب لەکاتی دەستبەسەرداگرتنەوەی لە ساڵی 2016دا لە دەست دژبەرەکانی ئەسەد، بوونی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران زۆر بەرچاوە لەو ناوچەیە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین