عێراق داهاتی نەوتی مانگی نیسان ئاشكرا دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوو "نیسان" زیاتر لە 98 بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە داهاتەكەیشی حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە دووی ئایاری 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاماری سەرەتایی داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە: 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەیشی حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار بووە.

زۆربەی ئەو نەوتەی هەناردەی دەرەوە كراوە لە كێڵگە نەوتییەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بووە و تێكڕای هەناردەی رۆژانە سێ‌ ملیۆن و 288 بەرمیل بووە. بە تێكڕای نرخی 79.04 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

لە 25ی ئاداری رابردووەوە و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركووك بۆ توركیا وەستاوە. ئەمەیش لە ئەنجامی بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهانی لە پاریس.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین