پارێزگاى هەولێر رێکلام بۆ ڤەیپ و جگەرە قەدەغە دەکات تەندرووستی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشدارى بە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و مۆدێل و کەسە بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا دەدات هەر کەسێک رێکلام بۆ جگەر و نێرگەلە بکات سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووى ئایار/2023) پارێزگاى هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە هەمووشێوەیەک ڕیکلام کردن بۆ ڤەیپ، نێڕگەلە، جگەرە و جگەرەى ئەلکترۆنى لە (کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، نووسراو، بینراو، بیستراو، سۆشیال میدیا) قەدەغەیە." 

هاوكات هاوکات پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوەکەدا دووپاتى دەکاتەوە، "هەر ڤاینەر، گۆرانیبێژ، مۆدێل و کەسە بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا و کەسێکى دیکە ڕیکلام بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بکات رێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین