یەكەمجارە لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیرێكی كابینەی سوودانی دەكرێت
نوچهنێت
116 پەرلەمانتاری عێراق داوادەكەن لێپرسینەوە لەگەڵ ئیبراهیم جبووری وەزیری پەروەردە بكرێت، چونكە سەرپێچی یاسايی لە خەرجكردنی پارە كردووە، ئەمەیش یەكەم وەزیری ئەم كابینەیە دەبێت كە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت. ماڵپەڕێكی ئەمریكیش ئاشكرای دەكات، ئەمریكا فشار دەخاتە سەر سوودانی سەرۆك وەزیران بۆ ئەوەی گۆڕانكاری بكات.
بەگوێرەی بەڵگەیەك كە ئەمڕۆ سێشەممە دووی ئایاری 2023 بڵاوكراوەتەوە، 116 پەرلەمانتار داوا دەكەن لێپرسینەوە لەگەڵ ئیبراهیم جبووری وەزیری پەروەردەی عێراق بكرێت، گوایە سەرپێچی یاسایی و دارایی كردووە. ئەمە یەكەم وەزیر دەبێت كە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات.
هەر ئەمڕۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی پوختەی راپۆرتێكی ئەمریكی بڵاوكردووەتەوە، باس لەوە دەكات ئەمریكا فشار دەخاتە سەر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە كابینەكەی بكات. توركی عەتەبی بەرپرس لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەیش باسی لەوە كردووە، لە قۆناغی یەكەمدا سێ وەزیر دەگۆڕدرێن.
لەسەرەتای كابینەكەی محەمەد شیاع سوودانی باسی لەوە كرد، لە ماوەی چەند مانگی یەكەم هەڵسەنگاندن بۆ وەزیرەكانی دەكات و ئەگەر لە ئاستی پێویست نەبن، ئەوا دەیانگۆڕێت.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment