دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە بارەى گرتنى ئارام حەسەن و شەرمین عەلی روونکردنەوە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سەبارەت ڕاگیراوان (ئارام حەسەن و شەرمین عەلی)، "بە ماددەی (341)ی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون."

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى ئایار/2023) دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەربارەی کەیسی هەردوو ڕاگیراو (ئارام حەسەن و شەرمین عەلی) بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە کە دۆسیەی ناوبراوان هیچ پەیوەندیەکی بە کاری ڕۆژنامەوانی و ڕێکخراوەیی و ئازادی ڕادەربڕینەوە نی یە ، وەک هەندێک کەس و لایەن و بەناوچالاکوان باسی دەکەن."

 

دەقى ڕوونکردنەوەکەى دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان:

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربارەی کەیسی هەردوو ڕاگیراو (ئارام حەسەن و شەرمین عەلی) بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە کە دۆسیەی ناوبراوان هیچ پەیوەندیەکی بە کاری ڕۆژنامەوانی و ڕێکخراوەیی و ئازادی ڕادەربڕینەوە نی یە ، وەک هەندێک کەس و لایەن و بەناوچالاکوان باسی دەکەن و ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتی یە

هەردوو ناوبراوان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی ( ٣٤١ )ی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون ، چونکە فەرمانبەری حکومەتن و هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕوونە . 

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا خۆیان و پەڕاویان خراونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و بەڕێزیان بینیونی و ووتەیانی وەرگرتووە و هەموو ڕێکارێکی یاساییان بۆ گیراوەتەبەر ، دەزگای ئاسایش تەنها لایەنی جێبەجێکاری یاسایە.

بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەک لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢ ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ڕاگیراوان سەردانی گرتوخانەی ئاسایشیان کردووە و چاویان بەسەرجەم ڕاگیراوان کەوتووە و لە نێویشیاندا هەردوو ناوبراوانیان بینیوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا کەسە نزیکەکانیان سەردانیان کردوون و چاوپێکەوتنیان هەبووە. 

وەک دەزگای ئاسایشی هەرێم هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ هەر کەس و لایەنێکی یاسایی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنوسان کە بیانەوێت بەدواداچوون بکەن و لە بارودۆخیان دڵنیاببنەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

3/5/2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین