مایکرۆسۆفت لەبارەی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەلایەن هاکەرەکانی ئێران هۆشداری دەدات ئێران

نوچەنێت:

کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت لە راپۆرتێکیدا هۆشداری دەدات لەوەی هاکەرەکانی سەربە حکومەتی ئێران، لەبواری بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە چالاکییەکانیان پەرەپێداوە و لە ساڵی 2022ئەم چالاکیانە بە رێژەی سێ هێندە زیاتر کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى ئایار/2023) مایکرۆسۆفت لە راپۆرتەکەی وا مەزەندەی کردووە، هاکەرەکانی سەر بە حکومەتی ئێران لە ساڵی 2022 لە 24 ئۆپەراسیۆنی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە ئامادەییان هەبووە، لە کاتێکدا لە سالی 2021 لە حەوت ئۆپەراسیۆنی لەو شێوە رۆڵیان هەبووە. 

 مایکرۆسۆفت دەڵێت، شێوەی کاری ئەم هاکەرانە لە گۆڕانکاری دایە، بەڵام قوربانییەکانی وەک خۆیەتی و زۆرترینیان ئیسرائیل، کەسایەتییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، ئەمریکا، سعوودیە و ئیمارات، ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانەن.

بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی، گۆڕینی ستراتیژی، دەستپێکە بۆ دەستڕاگەیشتن بە ژێرخانە هەستیارەکانی ئەمریکا، تاکو لە کاتی فەرمان پێکردن لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، کرداری تۆڵەکردنەوە ئەنجام بدەن.

مایکرۆسۆفت جەخت لەوە دەکاتەوە دووبارەبوونەوەی هێرشە سایبەرییەکانی ئێران و هاوکات بوونی لەگەڵ جوڵەکانی دیکەی رژێمی ئێران، دەتوانێ بە سیاسەتێکی نوێی ئەمنیەتی نیشتمانی لە پەیوەندیدا بێت.   

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین