سەرۆک کۆماری ئێران لە دیمەشقە ئێران

نوچەنێت:

سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە سووریا و لە لایەن بەشار ئەسەدەوە پێشوازی لێکرا.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی دوو رۆژە کە لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆکۆماری ئەوە وڵاتەوە بانگهێشت کرابوو، ئەمڕۆ گەیشتە دیمەشق و لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لێکرا.

 ئەمڕۆ چوارشەممە (3/ئایاری/2023) ماڵپەڕى ئیرنا بڵاوکردەوە، ئەم سەردانە تایبەتە بە بواری سیاسی و ئابووری نێوان دوو وڵات، لە ئێستادا دوای رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانی ئێران و سعوودیە، وڵاتانی عەرەبی لە هەوڵی ئەوەدان سووریا بگەڕێتەوە کۆمکاری عەرەبی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە دەستپێبکەنەوە. 

جێگەی ئاماژەیە ئەم سەردانە لە ئاستی باڵای ئێران لە دوای (2011)ـەوە لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریاوە یەکەم جارە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی هەوڵەکان بۆ لێک نزیککردنەوە و کەمکردنەوەی بەریەککەوتن لە ناوچەکە ئاستێکی باشی بڕیوە.   

سەرچاوە: ئیرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین