سوودانى دەنگۆی لادانی وەزیرەكانی رەتدەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتیدەكاتەوە، لەم كاتەدا هەڵسەنگاندن بۆ وەزیرەكانی كابینەكەی بكات و دووریان بخاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری ئایاری 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی كە لە بەغدا بەڕێوەچوو، باسی لەو دەنگۆیانە كرد كە باس لە لادانی هەندێك لە وەزیرەكانی كابینەكەی دەكات. سوودانی دووپاتی كردەوە ئەم دەنگۆیانە بۆ فشاردانانە بۆ سەر وەزیرەكانی، چونکە ئەو ناتوانێ‌ لەم ماوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ وەزیرەكانی بكات.

محەمەد شیاع سوودانی گوتی، "وەزیرەكان بودجەیان لە بەردەست نییە، چۆن دەتوانن كار بكەن، بۆیە ناتوانرێ‌ جارێ‌ هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت، من دەمەوێ‌ دەرەفەتی كاركردنیان پێبدەم".

سوودانی لەسەرەتای كابینەكەی بەڵێنی دا لە ماوەی شەش مانگ هەڵسەنگاندن بۆ وەزیرەكانی بدات و ئەوانەی كاریان لاوازە، ئەوا لە پۆستەكە دووریان بخاتەوە. بەڵام ئێستا باس لەوە دەكات بە هۆی نەبوونی بودجەوە وەزیرەكان نەیانتوانیوە توانای خۆیان بنوێنن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین